بۆ کەسێکی ئیسلامی سیاسی: لۆگۆی حزبەکەتان هاندەری ملپەراندن و خوێنە

ئاسۆ بیارەیی

ئه‌گه‌رئێوە به‌راستی ئازا و بوێر بوونایه، خه‌می شه‌رەف و که‌رامه‌تی ژنان و کچانی کوردتان هه‌بووایه، له ئاست هەلمەتی ئه‌نفاڵ،١٩٨٨ شەنگاڵ ٢٠١٤ و داگیرکردنی عەفەرین لە لایەن ئەردۆغانی فاشت بێ دەنگ نه‌دەبوون . ئێوە ئامانجتان ته‌نها سه‌رخستنی تورک، فارس و عه‌رەبه و به‌شێکی دڵسۆزی شیخه‌کانی سعودیه‌یه که دوورنیه ئا ئامه‌ڕۆش به دەها کێژۆڵه‌ی کوردیان له لابێت. هه‌ر که‌سێکی دی له جێگه‌ی ئێوە بووایه جیهادی دژی عه‌رەب وەک نه‌ته‌وە و ئیسلام وەک ئاین دەکرد. ئێوە له کوێبوون کاتێک سه‌ددام و له‌شکرەکه‌ی هه‌زارەها مزگه‌وتی کوردستانی به قورئانه‌کانه‌وە سووتاند وڕوخاند؟ مه‌گه‌ر هه‌مان قورئان نیه که ئه‌مڕۆ ئیوە دژی کورد به‌رگری لێ دەکه‌ن؟ دەبوو له ئاست هێرشی ئه‌نفال وەزارەتی ئه‌وقافی کوردستان ئاشبه‌تاڵی بکردایه..هه‌ڵوێستی هه‌بوایه. که‌چی تازە به تازە له ژێر په‌ردەی ئایندا کوردستان ته‌عریب دەکه‌ن. ئاخر ئه‌وە لاوازی دەسه‌لاتی کوردییه و ترسنۆکی سه‌رکردەکانه که خۆیان دەسته‌مۆی ئێوە کردووە. با‌شه ئه‌گه‌ر علمانیه‌کان دەیه‌کی ئێوە دەسه‌لاتیان هه‌بوایه چیتان دەکرد، بۆ هێندە لێیان تۆقیون؟ ماوتانه کاولی که‌ن؟ ئه‌رێ ڕۆژێک له خۆتان پرسیوە کێ ئێوە کردوە به‌ نوێنه‌ری خوا و پێغه‌مبەر؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ کورد هه‌رگیز کێشه‌ی ئاینی نه‌بووە، ئه‌وەی طاعه‌تی خوای کردوە که‌س کۆسپی بۆ دانه‌ناوە، ئه‌وە ئێوەی ئیسلامی سیاسین له ڕێگه‌ی داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وە که دەتانه‌وێت له‌لایه‌ک ئیسلام زیاتر ناشرین که‌ن له لایه‌کی تریشه‌وە بازرگانی به‌سه‌ر کوردەوە بکه‌ن و پیلانه‌کانی داگیرکه‌ران جێبه‌جێ بکه‌ن.     لۆگۆی ئەخوانەکان

وەرە بزانم پرۆژەی ئێوە چیه‌ بۆ هێنانه‌وە‌ی دەها کچ و ژنی ئه‌نفالکراو؟ وەرە بزانم پرۆژەی ئێوە چیه بۆ ڕزگارکردنی کوردستان له ‌دەست داگیرکه‌ران. پرۆژەی ئێوە چیه بۆ خزمه‌تگوزاری هاوڵاتیان، بۆ نموونه دابینکردنی کارەبا، چاککردنی خویندگاکان، بۆ پاک و خاوێنی شه‌قامه‌کان؟ پرۆژه‌تان چیه بۆ گرد کردنه‌وەی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی و یه‌کسانی؟

بۆ هاوڵاتی چیتان کردوە تاکو ژیانی ڕۆژانه‌ی ئاسانتر بێت؟ پرۆژەتان چیه بۆ بنبڕکردنی گه‌ندەڵی؟ بۆ ‌‌هێنانه‌وەی خه‌ڵکی که‌رکوکی موسڵمان له چنگ عێراق؟ ڕاست دەکه‌یت له هه‌ر دووسه‌د مه‌ترێکه‌وە منارەی مۆڵگه‌یه‌کی ته‌عریب و سه‌رپۆش دانان و فریودانی لاوانتان قوتکردەوەته‌وە..

برای نه‌ته‌وەییم!

ئاخر کاتێک دەبنه جێگه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتی، له‌په‌نا مزگه‌وتی چه‌ند نهۆم و منارە به‌رزدا، که ئاو وکارەباش بۆ خه‌ڵک دابین بکه‌ن. نه‌ک بۆخۆتان هایلایڤ و موسڵمانانی سادە زفت. تۆ دەڵیی ئێمه‌ به‌ هێزین، منیش دەڵێم وایه، به‌لام ئه‌و هێزەتان له پێناوی سه‌روەری ئازادی کوردستاندا به کارنه‌هێناوە و نایهێنن. به‌ڵێ به فویه‌ک له بڵندگۆی مزگه‌وته‌وکه‌وە دەتوانیت هه‌زارەها کۆبکه‌یته‌وە، به‌لام ڕۆژێک بیرت کردوەته‌وە که خوتبه‌یه‌ک بدەیت که باسی ئازارەکانی قوربانیه‌کانی ئه‌نفال بکه‌یت؟ ئایا بیرت کردوەته‌وە که هێزەکه‌تان بۆ پێشکه‌وتنی خوێندنی منداڵان ته‌رخان بکه‌یت؟ که دەبێت مرۆڤ ڕێزی بیرو ئاینی به‌رامبه‌ریش بگرێت؟ ئێوە دروشمی جه‌نگ جه‌نگ تا سه‌رکه‌وتنان هه‌ڵگرتووەو زۆرجاریش رێزی ئه‌وانه‌ ناگرن که وەک ئێوە بیرناکه‌نه‌وە.

ئاخر برای نه‌ته‌وەییم! ڕاستی هه‌ر لای تۆ و ئێوە نیه، له خێزانیکشدا هه‌ریه‌که‌ به جۆرێک بیردەکاته‌وە. که مرۆڤ ڕێزی بیرو رای به‌رامبه‌رەکه‌ی نه‌گرت، دووبه‌رەکی دروست دەبێت. ئاژاوە په‌یدا دەبێت. ئه‌دی وانیه؟ ئه‌ورپا بۆیه پێشکه‌وت و که زۆر له ئێوە موسلمانیش په‌نابه‌ر تیایدا، که ئێوەی به‌رهه‌مه‌که‌ی به‌کاردە‌یهێنن. چونکه قه‌شه‌کان فیری ئه‌وە بوون که رێزی هاوڵاتی و بیرو ڕای هه‌مه‌لایه‌ن بگرن. کافر یان موسڵمانێک به هاوڵاتی و مرۆڤی خۆیان بزانن، نه‌ک وەک هه‌ندێکی ئێوە تێزاب به قاچی کچانی کورد دا بکه‌ن!

دواجار کوا باوی چاوسورکردنه‌وە و هه‌ڕەشه ماوە، ئه‌وەی ویستی طاعه‌ت بکات دەچێت بۆ مزگه‌وت یان کلیسا یان له ماڵی خۆیدا نوێژ دەکات، یان خواناپه‌رستێت. که‌سیش ناچێته قه‌بری که‌س..دووریش نیه ئه‌مه گه‌مه‌یه‌کی لایه‌نێکی به‌هێزی دەسه‌لات بێت بۆ شاردنه‌وە و پێنه‌کردنی گه‌ندەڵییه‌کانی و خه‌ریککردنی خه‌ڵکی..دوور نیه ئێوە به فیتی لایه‌نێکی دەسه‌ڵات ئه‌م شانۆگه‌ریه‌ش نه‌که‌ن، لێ هه‌ر جارێک رۆشنبیرانی ئازاد ویستبێتیان کارێک بۆ هوشیاری خه‌لک و مافه‌کانی بکه‌ن، ئێوەیان وەک تاپرە شکاوێک بۆ تۆقاندنی به‌کارهێناوە.

About هه‌ڵوێست

وەڵامێک بنووسە