کۆچی دوایی تێکۆشەری یپێشکەنخواز و داکوکیکاری مافی چارەنووسی کورد سارم خانی سادق وەزیری

ماڵپەڕی هەڵوێست

بەداخ و کەسەرێکی گرانەوە ئاگادار بووین، تێکۆشەری پێشکەتنخواز و چەپی کورد ، رێزدار سارم خان سادق وەزیری کۆچی دوایی کردوە. گەرچی سارم خان تەمەنێک (نە کەم)ی تێپەڕاند، بەڵام هێشتا بۆ مڕۆڤایەتی، بۆ کورد و بۆ بەشمەینەتان بوونی پێویست بوو. بۆیە کۆچی دوایی ئەو ئینسانە خەسارێکی گەورە بۆ مرۆڤایەتی، کورد،  چەپی سەربەخۆ و پرسی دادپەروەریی و یەکسانی بە ئەژماردێت.

لە سەردەمی بێ سەرەوبەرەی ئێستەدا کە لەلایەک فاناتیزمی ئیسلامی و ناسیوناڵیزمی کوێر جیهانی دەور وبەرمان و لەوانە ناوچەکەمانی تەنیوە، لە لایەکی دیکەوە دواکەوتوویی سیاسی – کۆمەڵایەتی بوونەتە پاڵپشتی ئەو دوودیاردە وێرانگەرە؛ بوونی کەسایەتیەکی پێشکەوتنخواز و بەرابەری تەڵەب، کە هاوکات باوەڕمەند بە مافی دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوە کەی خۆی (کورد) بێت و بێ هیچ چاوەروانیەکی مادی و مەعنەوی هەوڵی بۆ بدات، لە دەگمەنەکانە.  سارم خان ئەو دەگمەنە بوو.

کەسێک کە هەر لە هەڕەتی لاوێتیەوە ، سەرەڕای ئەوەی لە بنەماڵەیەکی گەورە و دارا و خاوەن جێگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی سەری هەڵدابوو، عەوداڵی دادپەروەریی و مافی نەتەوەکەی بوو، و تێپەڕە بوونی زەمان و زیندان و کەند و لەندەکان “عاقڵ”ی نەکرد کە، با بداتەوە و ببێتە پیاو دەسەڵات و دەس بەکڵاوی خۆیە بگرێ. ئەوە بوو کە لە هەڕەتی بەساڵاچونیش هەر چەپ و دادپەروەر و داکۆکیکاری مافی دیاریکردنی چارەنووسی کورد مایەوە و ئەوەی لە توانایدا بوو تا دوا ساتەکانی ژیان ، درێخی نەکرد و بە باوەڕەکانی ئەمەگناس مایەوە.

ماڵپەڕی هەڵوێست بە کۆچێ دوایی مافناس، مێژوو زان، نووسەر، تێکۆشەری چەپ و داکۆکیکاری مافی دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوەی کورد، رێزدار سارم سادق وەزیری خەمبار و بەو بۆنەوە لە بنەماڵەی بەرێزیان و کەسوکار و دۆستان و شاگردان و ئۆگرانی کەسایەتیی و رێبازی (سارم خان) سەرخۆشی دەکات.

بەرێوەبەریی ماڵپەڕی هەڵوێست

About هه‌ڵوێست

وەڵامێک بنووسە