تەنز

گوربەی مورتەزا عەلی!

برایم فەڕشی پشیلە کە بەریدەیەوە، دەکەوێتە سەر چنگ، کەچی ئەوان پێیانوایە تەنیا هی ئەوان، نە “پێرزە کتک” بەڵکوو پشیلەی مورتەزا عەلی، کە دەبێ “کتکی عەڕەب” بێ، دەکەوێتە سەر چنگ. هەموو نەتەوەیەک مێژووی هەیە، کەچی ئەوان پێیانوایە هی ئەوان، مێژوویەکی تاقانەیە. هەموو نەتەوەیەک هونەر، ئەدەبیات، دین، فەرهەنگی هەیە، کەچی ئەوان هی خۆیان بە “بەرتەر” دەزانن. هەموو نەتەوەیەک شارستانیەتی هەیە، کەچی ئەوان …

درێژه‌ی وتار

دەست لە یاسای هەڵبژاردن مەدەن با خراپ نەبێت

عەلی مەحمود محەمەد یەكێك لەو یاسا باشانەی لە كوردستاندا درچووە لە پاڵ ئەوانەی تۆز لێیان نیشتووە و كاریان پێ ناكرێت لەم هەرێمە، یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستانە. ئەگەر وەربگێردرێتە سەر زمانە جیاجیاكانی جیهان و رای سیاسەتمەدارانی ئەو وڵاتانەی مێژویەكی كۆنیان لە گەڵ دیمكراسیدا هەیە وەربگرترێت، ئەوا زۆر فەرەنسی و ئیتاڵی و سوئیدی و ئەمەریكی و… خۆزگەی بۆ دەخوازن. ئەوا ئیتر هیندییەكان …

درێژه‌ی وتار

یادداشت بەشی ٢٢

شەممە، ٢٤/٦/٢٠١٧ پیری دەستگیر ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دوایی بیرمەند، کۆمەڵناس و زمانەوانی مارکسیست و فێمینیستی کورد، کاک ئەمیری حەسەنپوور، ڕاگەیێنرا. مەرگی کاک ئەمیر بۆ بزووتنەوەی چەپ و خەباتی سیاسی و بواری لێکۆڵینەوە لە مێژوو و ئەدەبی کوردی خەسارێکی گەورە بوو. بە هەمان شێوە، هەموو خەڵکانی کورد و غەیرەکورد کە لە بواری توێژێنەوە لە سیاسەت و کۆمەڵناسی و مێژووی کورددا کاریان …

درێژه‌ی وتار

یادداشت بەشی ٢١

ئەنوەر سوڵتانی سێ شەممە ٢٠/٦/٢٠١٧ حەیدەر عەبادی سەرەک وەزیرانی عیراق، کە دژ بە گشتپرسیییەکەی کوردستان هەڵوێستی گرتووە، سەردانی ئێران و دوو وڵاتی عەرەبی ناوچەکەی کردوووە بۆ وەرگرتنی پشتیوانی ئەوان و تەنیا هێشتنەوەی حکوومەتی هەرێم. ئایەتوڵڵا خامنەییش کە ناوی خۆی ناوە ڕێبەری هەموو موسوڵمانانی جیهان و وەک ئەرکێکی ئاسایی خۆی بێت، دەست لە هەموو کاروباری وڵاتانی ناوچەکە وەردەدات، دوێنێ بە پێچەانەی …

درێژه‌ی وتار

یادداشت بەشی ٢٠

هەینی، ٩/٦/٢٠١٧ لە کومۆنیزمەوە بۆ کۆربۆنیزم! دوێنێ لە بریتانیا  هەڵبژاردنی سەرانسەریی پەڕلەمان بوو. حزبی حاکمی پارێزگار هەڵبژاردنێکی پێش وەختی ڕاگەیاند بەو هیوایەی کە ‘جێڕمی کۆربن’ ڕێبەری حزبی کار توانای بەربەرەکانی کردنی ئەوانی نییە و دەتوانن دەنگێکی زیاتری خەڵک بۆخۆیان مسۆگەر بکەن؛ لەو ڕێگەیەشەوە زیاتر ئەسپی سیاسەتە هەڵەکانیان سەبارەت بە ‘برێگزیت’ و جیابوونەوە لە یەکیەتی ئوروپا تاو بدەن؛ لە سکۆتلەندەش حزبی …

درێژه‌ی وتار

شەڕی نێوان “ڕێزوان” و “مالیک” چیرۆکێکی تەنز لەسەر بنەمای شیعرێکی فارسی شێخ ڕەزای تاڵەبانی

شەڕی نێوان “ڕێزوان” و “مالیک” چیرۆکێکی تەنز لەسەر بنەمای شیعرێکی فارسی شێخ ڕەزای تاڵەبانی نووسینی: ئەنوەر سوڵتانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی ئەوەندەی شیعری کوردیی هەن، کەم و زۆر بە هەمان ڕادە شیعری فارسیشی گوتوون. ژمارەی شیعری تورکی و بە تایبەتی عەرەبیی شێخ ڕەزا لە چاو بەرهەمە کوردی و فارسییەکانی کەمترن. شیعرە فارسییەکان  لە باری ناوەرۆک و ژانرەوە جیاوازییەکی ئەوتۆیان لەگەڵ شیعرە …

درێژه‌ی وتار

یادداشت بەشی ١٩

دووشەممە، ٥/٦/٢٠١٧ لە نیوەی دووهەمی مانگی ڕابردوودا دوو مۆرەی گرنگی سیاسی، گۆڕەپانی سیاسەتی کوردستانیان بەجێ هێشت. ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دوایی مامۆستای نەمر عەزیز محەممەد ڕاگەیێنرا و ١٢ ڕۆژ پێشتریش کاک نەوشیروان مستەفا کۆچی دوایی کرد. مامۆستا عەزیز محەممەد هەموو تەمەنی خۆی سەرفی خزمەت بە چەوساوەکان کرد و یەک لەو سێ کوردە بوو کە خەڵاتی لێنینیان پێ بەخشرابوو (لاهووتی کرماشانی، حەیدەر …

درێژه‌ی وتار

یادداشت بەشی ١٨

یەکشەممە، ٢٨/٥/٢٠١٧ دوێشەو چوومە دیتنی بەرنامەیەکی مۆسیقای ئێرانییەکان لە ‘لۆگان هاڵ’ی لەندەن. ئۆڕکێسترای فیلارمونیکی ڕۆژهەڵاتی پاریس بە هاوکاریی گرووپی کۆرسی ‘بەهار’ بەرنامەیەکی خۆشیان پێک هێنابوو کە حەزت دەکرد دەیان سەعات دابنیشی و گوێیان بۆ ڕابگری. کۆنداکتر واتە بەڕێوەبەری ئۆڕکێستراکە، هونەرمەندێکی ئێرانبییە بە ناوی ‘ئارەش فولادوەند’ کە من بە حیسابی ناسناوەکەی لام وایە دەبێ بە بنەچەک کورد و خەڵکی ناوچەی کرماشان …

درێژه‌ی وتار

یادداشت بەشی ١٦

دوو شەممە، ١٥/٥/٢٠١٧ ڕۆژی هەینی ڕابردوو ڕێزدار ‘محەممەد سدیق کەبوودوەند’ ڕۆژنامەنووس و خەباتکاری بواری مافەکانی مرۆڤ لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئازاد کرا و دڵی هەموو کوردێکی پێ گەشایەوە. کەبوودوەند نموونەی هەرە باشی بێ تاوانیی ڕۆڵەکانی گەلی کورد و تاوانباریی سیستەمی سیاسیی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.  کەسێک کە لە بواری پاراستنی کەرامەت و مافی مرۆڤدا خەباتی کردووە و دوور ونزیک بەلای کاری …

درێژه‌ی وتار

یادداشت بەشی ١٥

یەکشەممە، ٧/٥/٢٠١٧ شێواندنی گۆڕی مردووان لە ئێران چەند ساڵێکە دەست کراوە بە شکاندنی کێلی قەبر و لابردنی پەیکەری ئەو ناودارانەی وا مەلاکانی کۆماری ئیسلامی لە دەرەوەی بازنەی بەرتەنگی بیروباوەڕی خۆیانیان دەبینن. شایی مەلاکان ماوەیەکە گەیشتۆتە بەردەرگای ماڵی کوردیش! دارەدەستی مەلاکان لە شاری سنە گۆڕی ئەو بەهاییانەیان شێواند کە لە ترسی دەمارگیرانی عەجەم پەنایان هێنابووە کوردستان و لەوێ لە ئاسایشدا دەژیان. …

درێژه‌ی وتار