له‌ جێی “بازان”، “کۆرکۆره‌ وازان”!

سه‌عی سه‌قزی

له‌ سایتی ئه‌نترنێتی PUKmedia دا نووسراوه‌یه‌کم خوێنده‌وه‌ به‌ناوی:

کچانی خۆر له‌ فیستیڤالی نێوده‌وله‌تی کان

خۆشبه‌ختانه‌ نووسراوه‌که‌ دوور و دریژ نییه‌، ناوه‌رۆکی نووسراوه‌که‌ به‌و جۆره‌یه‌:

 

فیلمی کچانی خۆر (Girls of the Sun) کاری Eva Husson “ئێوا هوسۆن” دەرهێنەری فه‌رانسەییه‌.

ئه‌و چه‌ن که‌سه‌یش له‌و فیلمه‌دا ده‌وریان گێڕاوه‌.

ئه‌كته‌ری ناوداری ئێرانی “گوڵشیفته‌ فه‌راهانی” Golshifteh Farahani و

ئه‌كته‌ری ناوداری فه‌ڕه‌نسی( “ئێمانۆئێل به‌ره‌كۆت” Emmanuelle Bercot).

 

دیدوبۆچوونی ئه‌و چوار(4) که‌سانه‌یش سه‌باره‌ت به‌ فیلمه‌که:‌

 

1 – “پیتێر برادشاو” ڕه‌خنه‌گری گۆڤاری “گاردییه‌ن” سه‌باره‌ت به‌ فیلمی سینه‌مایی “كچانی خۆر” نووسیوییه‌تی: “ئێوا هوسۆن” ده‌رهێنه‌ری فه‌ڕه‌نسی “كچانی خۆر” له‌ سازكردنی نوێترین فیلمی خۆیدا كه‌ دڕامێكی پاڕتیزانییه‌ بینه‌ر ده‌خاته‌ ژێر كاریگه‌ریی خۆیه‌وه‌. به‌ بڕوای من، “كچانی خۆر” فیلمێكی شه‌ڕی فێمێنیزمییه.

 

2 – “لی ماڕشاڵ” ڕخنه‌گری ماڵپه‌ڕیی سینه‌مایی “ئیسكرین ده‌یلی” نووسیوییه‌تی: په‌یامی فێمێنیستی ئه‌م فیلمه‌ ڕوون و ئاشكرایه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ چ شێوه‌یه‌ك شه‌ڕ ئه‌و تواناییه‌ی هه‌یه‌ كه‌ نایه‌كسانی ڕه‌گه‌زیی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بگێڕێته‌وه‌.

3 – “جی وایسبێرگ” ڕخنه‌گری گۆڤاری “وڕایتی” نووسیوییه‌تی: “كچانی خۆر” چیرۆكی ڕووداوێكی واقیعی ده‌گێڕێته‌وه‌ و به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م فیلمه‌ سه‌باره‌ت به‌و ژنه‌ كوردانه‌یه‌ كه‌ ئازایانه‌ له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن و ده‌رهێنه‌رێكی ژنیش سازیكردووه‌، له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا پێشوازیی لێده‌كرێت.

4 – “لی ماڕشاڵ” ڕخنه‌گری ماڵپه‌ڕیی سینه‌مایی “ئیسكرین ده‌یلی” نووسیوییه‌تی: په‌یامی فێمێنیستی ئه‌م فیلمه‌ ڕوون و ئاشكرایه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ چ شێوه‌یه‌ك شه‌ڕ ئه‌و تواناییه‌ی هه‌یه‌ كه‌ نایه‌كسانی ڕه‌گه‌زیی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بگێڕێته‌وه‌. “گوڵشیفته‌ فه‌راهانی” و “ئێمانۆئێل به‌ره‌كۆت” له‌م فیلمه‌دا توانایی و داهێنانی خۆیان بۆ ده‌ورگێڕانی ڕۆڵكانیان نیشانداوه‌ و به‌ باشی له‌م فیلمه‌دا كه‌ڵكیان لێوه‌رگیراوه‌.

**

فیلمی کچانی خۆر

ناوه‌رک و که‌ره‌سه‌ی فیلمی (کچانی خۆر) ناوه‌رۆک و که‌ره‌سه‌ی‌ فیلمێکی ده‌سکرد و خه‌یاڵی نه‌بووه‌ که‌ ده‌رهێنه‌رکه‌ی به‌ مه‌به‌ستی (پۆڵوپاره‌) به‌ ئاره‌زووی خۆی سازی کات و {که‌سایه‌تی جۆراجۆر و سه‌رنج راکێش، هه‌روه‌ها پاڵه‌وانی به‌هێز و که‌سانی بێهز و نه‌خۆشی} بۆ دیاری کات تا سه‌رنجی بینر بۆ فیلمه‌که‌ راکێشت.

ناوه‌رک و که‌ره‌سه‌ی فیلمی (کچانی خۆر) ژیانی راسته‌قینه‌ی کچان و ژنانی‌ کۆبانییه‌ که‌ له‌ به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی چه‌په‌ڵ و کۆنه‌په‌ره‌ستی ئایینی به‌ناوی:{ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام (داعش) که‌ به‌ چاوی سووک و بێبه‌هاوه‌ له‌ ژنی ئه‌ڕوانی} بۆ به‌رگریکردن له‌ که‌سایه‌تی خۆیان ده‌سیان دایه‌ چه‌ک و که‌وتنه‌ جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ خوێنڕێژه‌دا، له‌و جه‌نگه‌دا هه‌م ئه‌کوژران و هه‌م له (موجاهیده‌کانی‌ داعشیان) ئه‌کوشت.

**‌

گوڵشیفته‌ی فه‌راهانی ئه‌كته‌ری ناوداری ئێرانی و فیلمی کچانی خۆر

یاریکردنی ئه‌و که‌سه‌ وه‌ک ئه‌کته‌ر له‌ فیلمی (کچانی خۆر)دا بۆ ئه‌وه‌ نابێ و نه‌ده‌بوو ده‌وری ببێت!

بۆچ؟

وه‌ڵام و به‌رسیڤ:

وه‌ک ئه‌زانین له‌ ئێراندا ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتداره‌‌، کارنامه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ له‌ باری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ به‌پێی ده‌ستووری ئایینی ئیسلامه‌، هه‌مان ئایین که‌ “ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عراق و شام” (داعش) له‌ کۆبانی پیاده‌ی کرده‌. ئه‌گه‌ر بڕۆینه‌ ناو سیستمی دادوه‌ری ئێرانه‌وه‌ هه‌ر که‌س ره‌خنه‌یه‌کی له‌و ده‌و‌ڵه‌ته‌ ببووبێ ئه‌و که‌سه‌ به‌ کافر پێناسه‌ کراوه‌‌ و به‌ تاوانی “محارب‌ با خدا و مفسد فی الرض” کوژراوه‌. هه‌رکه‌س ئه‌توانێ له‌و باره‌وه‌ ده‌یان به‌ڵگه‌ و دێکۆمێنت ده‌سنیشان بکات!

**

ژن له‌ روانگه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران دا

ژن به‌پێی ئایینی ئیسلام و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئیران مرۆڤێکی راسته‌قینه‌ و سه‌ربه‌خۆ نییه‌، ژن نیوه‌ مرۆڤی پیاوه‌‌. ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئیران ژنی به‌ردباران کردوه‌، له‌ بواره‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌یکاندا ده‌یان کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی بۆ ژن پێکهێناوه‌! به‌سه‌ر ئه‌و کارنامه چه‌په‌ڵه‌دا جه‌نابی گوڵشیفته‌ی فه‌راهانی له‌ رادیۆی فارسی پژواک) رادیۆی ره‌سمی و فه‌رمی ده‌وڵه‌تی سویددا ستایشی خاته‌می سه‌رۆککۆماری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێرانی ئه‌کرد.

یاریکردنی ئه‌و که‌سه‌ له‌و فیلمه‌دا نه‌ک شایسته‌ و به‌جێ نه‌بووه و نییه‌،‌ به‌ڵکو دژایه‌تی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ژیاننامه‌ و کارنامه‌ی کچانی کۆبانی (کچانی خۆر) که‌ له‌ پێناو ئازادی و سه‌ربه‌ستی له‌ به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی چه‌په‌ڵ و کۆنپه‌ره‌ستی (داعش)دا به‌رگرییان له‌ خۆیان و له‌ کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی کرده‌!

**

تێبینی و پرسیار

بۆ ئاماده‌ کردنی ئه‌و نووسراوه‌ به‌ڕێز مه‌نسوور جیهانی که‌ ئه‌و نووسراوه‌ی ئاماده‌ کرده‌ له‌ به‌رنامه‌ی ناساندنی فیلمه‌که‌دا به‌شدار بووه‌ که‌ ئاماژه‌ی به‌ دیدوبۆچونی ئه‌و (4) که‌سه‌ کردوه‌ یا له‌ سه‌رچاوه‌یه‌ک وه‌ریگرتوه‌ و کردوییه‌ به‌ کوردی؟

به‌ هیوای وه‌ڵام.

26/3/2019

sai.saqzi@gmail.com

https://www.pukmedia.com/KS_Direje.aspx?Jimare=137576

About سەعی سەقزی

وەڵامێک بنووسە