هەڵبژاردنی چارەنووس؛ نیگەرانی دەربڕینێک سەبارەت بە ئەورووپایەکی قاوەیی

نووسەر: لارس جێدەرلوند

بۆ کوردی : ئەحمەد قەسیمی 

ڕۆژی ٢٦ مانگی مەی هەڵبژاردنی نوێنەرانی پەڕلەمانی یەکیەتی ئەورووپا لە ٢٧ وڵاتی ئەندامی ئەو یەکیەتییە بەڕێوە دەچێت. هەڵبژاردنی ئەمجارە بە هۆی گەشە کردنی پارتە ڕاستە توندڕەوەکان، گرینگییەکی تایبەتیی پێوە دیارە و زۆربەی پسپۆڕان و چاودێرانی سیاسی پێیان وایە کە ئەم هەڵبژاردنە کاریگەری بکاتە سەر داهاتووی یەکیەتی ئەورووپا. بەم بۆنەوە ناوەندی نێونەتەویی ئولۆف پالمە لە ستۆکهۆڵم کتێبێکی بڵاو کردۆتەوە بە نێوی هەڵبژاردنی چارەنووس کە نیگەرانی دەربڕینێکە سەبارەت بە ئەورووپایەکی قاوەیی. نووسەری ئەم کتێبە لارس جێدەرلوند، خاوەنی پێشینەیەکە لە بزووتنەوەی جەماوەری سوید و نێونەتەوایەتیدا و لەم ساڵانەی دواییدا وەک ستڕاتێج و ڕاوێژکار، بۆ کۆمەڵێک ڕێکخراوە، کۆمپانیا و دام و دەزگای حکوومەتی، کاری کردووە و توانای ورووژاندنی ڕای گشتی هەبووە. مەبەستی نووسەر لە ئەورووپای قاوەیی، زۆربوونی ژمارەی ئەندامانی پارتییە ڕاستە توندڕەوەکان، دژ بە بێگانەکان، ناسیۆنالیستەکان و نەیارانی یەکیەتی ئەورووپایە لە نێو پەڕلەمانی ئەورووپا کە نووسەر هەموو ئەم حیزبانەی لە ژیر یەک ناوی هاوبەش – حیزبە قاوەیییەکان- کۆ کردۆتەوە.

پێشوتاری کتێبی هەڵبژاردنی چارەنوووس لە لایەن ئاننا سوندستڕۆم سکرتێری گشتی ناوەندی نێونەتەوایەتی ئولۆف پالمەوە نووسراوە. لەو پێشەکییەدا هاتووە کە لارس جێدەرلوند بە بێ بەرانبەر ئەرکی نووسینی کتێبەکەی بە ئەستۆوە گرتووە و ناوەندی پالمە هیچ بەر بەست و سنوورێکی بۆ نووسەر دانەناوە. ئاننا سوندستڕۆم نیگەرانی خۆی لەوە دەربڕیوە کە هێزی ڕاستی توندڕەو و ڕەگەزپەرەست کە ڕەنگە تا چەن ساڵ لە مەوبەر نادیار بووبێتن، ئێستا پەیامە توندەکانیان بۆتە شتێکی نوڕمال و ئاسایی لە کۆمەڵگەدا.

بۆ خوێندنەوەی گشت بابەتەکە کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:

هەڵبژاردنی چارنووس

About ئەحمەد قەسیمی

وەڵامێک بنووسە