ژنان و پیاوانی تێکۆشەر و داهێنەری مەریوان!

ماڵپەڕی هەڵووێست

پاش ڕووداوە دڵتەزێنەکەی رۆژی شەمەی ڕابردوو ( ٢٥ ی ئاگوستی ٢٠١٨) و ئاگرتێبەربوونی لێڕەوارەکانی دەوروبەری شاری مەریوان(گوندی سەڵەسی) و گیانبەختکردنی چووار هاونیشتمانی و لەوانە دوو چالاکی ژینگەپارێزی “ئەنجومەنی سەوزی چیا” بەناوەکانی شەریف باجور و ئومید حسین زاده و دەنگدانەوە جیهانی و خۆجێیەکانی ، خاتوو مەلەکە موستەفا سوڵتانی لەلایەن بنەماڵەی مستەفا سوڵتانی‌یەوە پەیامێکی ئاراستەی خەڵکی مەریوان کرد.

جێگەی ئاماژەیە بنەماڵەی مستەفا سوڵتانی بەهۆی بەشداریی سەروماڵی لە خەباتی رزگاریخوازیی کوردستان و قوربانیدان لە پێناوەدا، لە گشت کوردستان و بەتایبەت رۆژهەڵاتی کوردستان خاوەن پلە و ئیعتبار و رێزی تایبەتن.
ئەوەش دەقی پەیامەکە:

لە ناخێ دڵەوە بە بۆنەوی گیانبەختکردنی ڕێزداران شەریف باجوەر، رەحمەت حەکیمی نیا، ئومید حوسێزادە (کۆنەپۆشی)، موحەممەد پژوهی سەرەخۆشی لە هەموو بنەماڵەی گیانبەختکردووان، خەڵکی شار و دێهاتی مەریوان دەکەێن و خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانێن.

روودانی ئەم کارەساتە دڵتەزێنە لە رۆژی ٣ی خەرماناندا برین و زامە پترۆ نەبەستوەکانی ساڵی ١٣٥٨ی بە هۆی تیرباران کردنی ٩ ڕۆڵەێ تیکۆشەر، ئاشتی و ئازادیخواز و دڵسۆزی خۆتان، لە هەمان رۆژدا، کولاندەوە.

بنەماڵەی سەربەرزی گیانبەختکردوان!

ئەم کارەساتە دڵتەزێنە، وبیرهێنەرەوەی رۆژە زۆر سەختەکانمان بوو. هاوخەمی و هاودەردی خەڵکی دڵسۆز و وەفادار توانا و وزەی بە ئێمە بەخشی تا کۆڵ نەدەین و تەسلیم نەبین ولە درێژەی رێگای ڕزگاریمان بەردەوام بین.

خەڵکی تێکۆشەری مەریوان!

ئیوەش دوێنی بە یەکیەتی و هاودڵی خۆتان بە ئەرکی خۆتان هەستان و ئەم ئەزمونە گەورە و بە نەرخەتان بەرانبر بە هەموو بنەماڵەی گیانبەختکردوان دووپات کردەوە .سڵاوی گەرمی دڵی پڕ هومێدی ئیمەتان پێشکەش.

لەم سەردەمەدا زیاتر لە هەموو کاتێک پاراستن و پاک و خاوین ڕاگرتنی ژینگە یەکێک لە ئەرکە سەرەکـیەکانی پـێـشکەوتنی مروڤایەتـیـیە. چالاکی کاک شەریفەکان لە هەموو ریکخراوە مەدەنیەکانی ژینگە، کولتوری و.. لە لایەن هەمووانەوە جێگای ڕێز و پـێـزانـیـنە.

سەرچاوەی زۆربەێ هەر زۆری گرفتە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی ئیران بە گەشتی و کوردستان بە تایبەتی رژیمی فاشیستی دژی هەژاران، ژن، کورد و دژی ئازادی و سەربەستیە.

بە حەق بە خەباتی مەدنی کارامە و داهێنەرانەتان ئاستی چاوەڕوانی کۆمەڵانی خەباتکاری هەموو کوردستانتان لە خۆتان بردوەتە سەرتر و سەرنج هەموو ئەو کەسانەی کە تینوی ئازادی و دیموکراسین بۆ لای خۆتان ڕاکێشاوە.

پاراستن، پتەو و بەرین و قوڵتر کردنی یەکیەتی و خەباتی لە سەرەخۆ وهێمنانەتان لە کردەوەدا و هەروها شێلگیر و بەرچاو روون لە فیکر وهەڵبژاردنی شێوەی خەباتدا جێگای رێز، لێ فێر بوون و قەدردانییە. تەنیا بە خەباتی یەکگرتوانەی خۆمان دەتوانین رزگاری و داهاتویەکی باشتر بۆ خۆمان و منداڵەکانمان دەستەبەر کەێن. هەتا خەباتی مەدەنی خەڵکانی زۆرتر لە خۆ بگرێت و پەرە بستـێـنـێـت ترس لای ئیمە کەمتر ولای دوژمن زۆرتر دەبێت و ئیمە دەتوانین بە خەرج و باج و زەرەر و زیانی کەمتر بە ئامانجە پێرۆزە هاوبەشەکانمان بەگەین.

بژی برایەتی مان، خەبات و یەکیەتی مان

مەلەکە موستەفا سۆڵتانی (لە لایەن خوشک و براکانی کاک فوئاد لە دەرەوەی وڵات)

پێنجی خەرمانانی ١٣٩٧( ٢٧ ئاگوست ٢٠١٨)

About هەوال -

وەڵامێک بنووسە